خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆ كوژراو و برینداری لێكەوتەوە


نەتەوە  |   14:04:56 2018-07-15  |   (270) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەك شەممە خۆپیشاندانەكان بە چڕی لە ژماره‌یه‌ك پارێزگای باشوری عێراق دەستیانپێكردەوە.
A+    A-

 

بەپێی سەرچاوەكانی هه‌واڵ، لە پارێزگای زیقار پازدە كەس بەهۆی خۆپیشاندانەكان و دروستبوونی گرژییەوە بریندار بوون، كە رەوشی تەندروستی سێیان ناجێگیرە، هه‌روه‌ها خۆپیشاندەران لە ناسریە باڵەخانەی زیندانییە سیاسییەكانیان سوتاندووە.


لە پارێزگای موسەنا ناڕازییەكان هەڵیانكوتایە سەر باڵەخانەی پارێزگا و كۆمپانیای وەبەرهێنان و هێزە ئەمنییەكانیش تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد.


لە شاری سەماوەش خۆپیشاندەران بەرەو بارەگا حزبییەكان رۆیشتن بۆ سوتاندنیان، لەلایەكی دیكەوە هێزەكانی دژی ئاژاوە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا لە شاری نەجەف تێكهەڵچوون.


لە بەسرەش پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران كوژرانی دوو خۆپیشاندەر و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكەی لێكەوتەوە.


جێی باسه‌ هەزاران كەس لە ئێوارەی شەممە لە بەسرە، دیوانیە، زیقار، میسان، نەجەف، كەربەلا، واست، بابل هاتنە سەر جادە و خۆپیشاندانی بەرفراوانیان سازكرد.
 
















زۆرترین بینراوەکان