وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی ده‌ركرد


نەتەوە  |   13:46:37 2018-07-15  |   (2,522) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێی لە بارەی بەکارهێنانی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دەرکرد.
A+    A-

 

بەپێی دوو نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە واژۆی رێباز حەملان وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، تێیدا ڕەزامەندی دراوە لەسەر نوێکردنەوە و تەرخانکردنی رێژەی (20%)ی داهاتی ئاو بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی ئاو و بەکاربهێندرێت بۆ نەهێشتنی گیروگفتەکانی ئاو، لە بەرواری 1/7/2018 تاکو 31/12/2018.


لە نووسراوێکی تردا، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی داوە لەسەر نوێکردنەوە و تەرخانکردنی بڕی (17%)ی داهاتی شارەوانییەکان و کەرتی گەشت و گوزار، و بەکار بهێندرێت بۆ پەرەپێدانی کەرتی شارەوانییەکان و گەشتوگوزار، لە بەرواری 1/8/2018 تاکو 31/12/2018.


پێشتر هەر بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی بڕی 40%ی داهاتی ئاو و بڕی 20%ی شارەوانییەکان و گەشتوگوزار بۆ هەمان مەبەست بەکار دەهێنرا.


 
















زۆرترین بینراوەکان