ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگانی‌ هه‌ولێر به‌ده‌ست كۆتاییهات، كۆمسیۆن په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   12:39:12 2018-07-13  |   (226) جار خوێندراوەتەوە

دادوه‌ره‌كه‌ی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ژماردنه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ولێری‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌كرد كۆتاییهاتنی‌ پرۆسه‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاند.
A+    A-

 

له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌هه‌ولێر دادوه‌ر له‌یب حه‌مزه‌ ئه‌ندامی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق كه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ بژاردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ولێر ده‌كات ئاشكرایكرد، "پرۆسه‌كه‌ كۆتاییهات".


ناوبراو وتیشی‌:"نوێنه‌ری‌ هیچ لایه‌نێك ده‌ستی‌ نه‌خسته‌ ناو پرۆسه‌كه‌و زۆر بێلایه‌نانه‌ به‌ڕێوه‌چوو، پرۆسه‌كه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی‌ نوێنه‌رانی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ڕێوه‌چوو".


له‌یب حه‌مزه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "له‌هه‌ولێرو سلێمانیش سه‌ركه‌وتوو بوو هیچ كێشه‌یه‌ك ڕوینه‌دا".
 
















زۆرترین بینراوەکان