وه‌زیری ته‌ندروستی كۆنتڕۆڵكردنی تای خوێنبه‌ربوونی راگه‌یاند


نەتەوە  |   13:52:29 2018-07-12  |   (665) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، \"نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێم کۆتاییهاتووە\"، هاوكات به‌ڵێنێكی وه‌زاره‌تی دارایی سەبارەت بە هاندانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تەمموز رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی هەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەقەزای چەمچەماڵ رایگه‌یاند "لە هەرێمی کوردستان تەنها یەک حاڵەت تۆمارکرابوو لەهەولێر، ئێستا چارەسەرکراوە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە ماڵ، لە سلێمانی-ش گومان لەحاڵەتێک هەبوو، ئەنجامی پشکنینەکەی گەڕاوەتەوە و تای خوێنبەربوون نەبووە، بۆیە هاووڵاتیان دڵنیادەکەینەوە تای خوێنبەربوون کۆنتڕۆڵکراوە و نەماوە".


ناوبراو وتیشی "لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ تەنسیقمان هەیە و ئەوان هەڵمەتی رشاندن و پاککردنەوەی ئاژەڵ دەستپێدەکەن و وەزارەتی دارایی بودجەی پێویستی بۆ دابینکردووە".


سەبارەت بە هاندانی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی وەزیری تەندروستی رایگەیاند، "داوامان لە وەزارەتی دارایی کردووە، ئەوانیش بەڵێنیانداوە هەرکات بودجەی پێویست بێتە بەردەستیان بۆمان دابینبکەن".


رێکەوت حەمە رەشید سەبارەت بەداخستنی سەنتەری گورچیلەکان وتی "ئەو پێویستییانەی بۆ گورچیلە شوشتن بەکاردێن بۆ شوێنەکانی تریش راگیراوە نەک تەنها لە چەمچەماڵ".


هاوكات ده‌رباره‌ی لابردنی سیستمی پاشەکەوتی مووچەی وەزارەتەکەی رایگەیاند "نەمانی سیستمی پاشەکەوت کێشەیەکە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بەجددی لەسەر خەتن و لەگەڵ باشبوونی باری دارایی و هەوڵەکانی چاکسازی، پاشەکەوت نامێنێت".
















زۆرترین بینراوەکان