حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی‌ واده‌ی ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غداو دابه‌شكردنی ڕاگه‌یاند


نەتەوە  |   12:52:58 2018-07-11  |   (7,344) جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غداو دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئاشكراشیده‌كات، "له‌20ی مانگه‌وه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت".
A+    A-

 

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكدا به‌ سایتی ئێس ئێن ئێنی‌ ڕاگه‌یاندوه‌، "سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوانه‌ی تائێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، به‌خشته‌یه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش به‌گوێره‌ی‌ داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان و داهاتی ناوخۆو پاره‌كه‌ی به‌غدا دابه‌شیده‌كات".


ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "له‌مانگی 3ی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ڕێكوپێكی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شكراوه‌و به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وامده‌بێت و هیچ گرفتێكیش نه‌هاتۆته‌ پێشه‌وه‌".


سه‌باره‌ت به‌ناردنی پاره‌كه‌ش له‌به‌غداوه‌ سه‌فین دزه‌یی ئاشكرایكرد، " له‌20ی هه‌موو مانگێك به‌غدا پاره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كات، ته‌نها مانگی ڕابردوو له‌ 10ی مانگه‌وه‌ ناردی به‌هۆی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، بۆ ئه‌م مانگه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ی مانگه‌كانی پێشوو ده‌ینێرێت، به‌گه‌یشتنی پاره‌كه‌ش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه‌ ده‌كرێت كه‌ تائێستا موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌".
 
















زۆرترین بینراوەکان