لیستی دووەمی مووچە رادەگەیەندرێت


نەتەوە  |   20:02:00 2018-07-08  |   (7,053) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی ناردنی سولفەیەكە لە لایەن بەغدا بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 4ی پێ تەوا بكات، بەرپرسێكیش چەند زانیاریەك ئاشكرا دەكات.
A+    A-

 

 

ماڵپه‌ڕی باسنیوز له‌زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردۆته‌وه‌، "وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی ناردنی پارەیە لە لایەن بەغداوە، هەركات پارە گەیشت لیستی دووەمی مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە رادەگەیەندرێت كە لە لیستی یەكەم نەبوون".


وتیشی: لە سێ مانگی رابردوودا 317 ملیار دینارەكەی بەغدا لە چەند كاتێكی جیاواز هاتووە، مانگی یەكەم 18 لەسەر 19 و مانگی دووەم 20 بۆ 21 و مانگی سێیەم لەبەر جەژن زووتر هات، ئێستاش كاتەكەی دیار نییە و لە هەوڵین زووتر بێت.
بە پێی زانیاریەكان، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو لیستی دووەمی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار رابگەیەندرێت.


لای خۆشیه‌وه‌ عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، "تاوەكو ئێستا پارەكەی بەغدا نەهاتووە، ئێمە چاوەڕوانی ناردنی دەكەین".


وتیشی: "ئەو پارەیە بە فەرمانی عەبادی خەرج دەكرێت، هەركات خەرج بكرێت بۆ ئێمە رەوانە دەكرێـت و ئێمەش بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانی دەنێرین.


روونیشیكردەوە، هەوڵ هەیە بۆ ناردنی پارەكە، بەڵام تاوەكو ئێستا نەهاتووە، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، مەرج نییە 20ی مانگ بنێردرێت، بەڵكو دەكرێت پێش ئەو كاتەش بنێردرێت.


لە رۆژی 4ی تەموزەوە دەست كراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4، بەڵام تاوەكو ئێستا لیستی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و وەزارەتی ناوخۆ و خانەنشینان چەند وەزارەت و فەرمانگەیەكی رانەگەیاندراوە.

 

بەرپرسەكەی بانكی ناوەندی، جەختيكردەوە، هەركات پارەكە بنێردرێت دەدرێتە وەزارەتی دارایی، كە پارەكە لە بەغدا خەرج دەكرێت بۆ ئێمە تەمویل دەكرێت ئێمەش دەیدەینە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و ئەوانیش مووچەی پێ دابەش دەكەن.
 
















زۆرترین بینراوەکان