بە دوو لیستی جیاواز مووچەی مانگی چوار دابه‌ش ده‌كرێت 


نەتەوە  |   02:01:13 2018-07-02  |   (15,068) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "پارەی داهاتی نەوت گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ دەكرێت.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی باسنیوز له‌زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆته‌وه‌، "370 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی و ئامادەكارییەكانی دەست پێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 بەرە و كۆتایی ڕۆیشتووە".


سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاشكرای كرد، ئەمرۆ یان سبەی لیستێكی نوێی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت، كە وەزارەتی پێشمەرگە لەڕیزبەندییەکەدا یەکەم وەزارەت دەبێت.


وتیشی: "ئامادەكارییەكانی دەستپێكردنی مووچە بەرەو كۆتایی ڕۆیشتووە و پارەش بۆ بانكەكان ئامادەكراوە.


روونیشی كردەوە، بە دوو لیستی جیاواز مووچەی مانگی چوار رادەگەیندرێت، بەشێكیان لەسەر داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بەشەكەی تریش لەسەر ئەو پارەیەی كە بەغدا رەوانەی دەكات.


دووپاتیشیكردەوە، گۆڕانكارییەكی زۆر لە لیستی مووچە نەكراوە تەنها ئەوە نەبێت لە بڕی وەزارەتی پەروەردە وەزارەتی پێشمەرگە كراوەتە وەزارەتی یەكەم و ئەوەی تر وەكو مانگەكانی تر دەبێت.
















زۆرترین بینراوەکان