خشته‌ی موچه‌ی مانگی 4 راده‌گه‌یه‌ندرێت


نەتەوە  |   11:42:01 2018-06-29  |   (11,557) جار خوێندراوەتەوە

له‌ "سێ رۆژی داهاتوودا" لیستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌ندرێت، دوای ئه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كی ته‌مووز گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌ی مووچه‌ ده‌گاته‌ ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی، هاوكات شێوازی دابه‌شكردنی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت. 
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی دوارۆژ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه‌، "له‌ سێ مانگی رابردوو خشته‌ی مووچه‌ به‌ دووجار بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ جاری یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ مه‌ده‌نیه‌كان له‌و پاره‌یه‌ دراوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان له‌ فرۆشتنی نه‌وت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌نێرن و بڕه‌كه‌ی 378 ملیار دیناره‌، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش له‌ پاره‌ی به‌غدا دراوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 317 ملیار دیناره‌".


وتیشی"رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گوژمه‌ی یه‌كه‌می پاره‌كه‌ كه‌ 378 ملیار دیناره‌ ده‌گاته‌ ده‌ست وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و دوای گه‌یشتنی پاره‌كه‌ لیستی مووچه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت و وه‌زاره‌ته‌كانی تریش وه‌ك خشته‌ی سێ مانگی رابردوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن".


له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو له‌ 5ی مانگ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاندوه‌ و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایش هێمای بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، "وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌و سێ مانگه‌ نه‌یهێشتووه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ 30ی رۆژ زیاتر بێت و له‌ چه‌ند رۆژی رابردووش رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌ رێگه‌ی گشتاندێكه‌وه‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگاكانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌كاتی خۆیدا لیستی مووچه‌كانیان بنێرن بۆ گه‌نجینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ دوانه‌كه‌وێت و له‌ 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌شبكرێت".
















زۆرترین بینراوەکان