کەناڵی ناشناڵ جیۆگرافیک بەڵگە فیلمێک لەسەر تەقاندنەوەی سایلۆی سلێمانی بڵاو دەکاتەوە


نەتەوە  |   00:33:13 2018-06-25  |   (10,811) جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەم جار کارێکی ئەندازیاری لە هەرێمی کوردستان دەبێتە بەڵگە فیلمێک و لەسەر کەناڵی ناشناڵ جیۆگرافیک بڵاو دەبێتەوە.
A+    A-

لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بەسەر پرۆژەی تەقاندنەوەی سایلۆی سلێمانیدا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا دەنگدانەوەکانی ئەو پرۆژە زەبەلاحە بەردەوامە.

 

لەو چوارچێوەیەشدا کەناڵی ناشناڵ جیۆگرافیک ئەبو زەبی بەڵگە فیلمێکی ئامادە کردووە و وا بڕیارە رۆژی سێ شەممە ٢٦/٦/٢٠١٨ کاژێر ١٠ ی شەو، بەکاتی هەولێر بڵاوی بکاتەوە.

 

بەڵگە فیلمەکە کە لە کاتی تەقاندنەوەی سایلۆکە ئامادە کراوە، لە لایەکەوە زانیاری ورد لەسەر پرۆژەکە دەخاتەڕوو، لەلایەکی دیکەشەوە کۆمەڵێک دیمەنی ساتەوەختی تەقاندنەوەکەش پیشان دەدات کە بۆ یەکەم جارە بڵاوبکرێنەوە.

 

تەقاندنەوەی سایلۆی سلێمانی بەشێک بوو لە پرۆژەیەکی کۆمپانیای هیوا رەئوف، کە پێشتر سایلۆیەکی مۆدێرنیان لە نزیک سەید سادق بنیاد نا و بەخشیان بە حکومەتی هەرێم لە بەرامبەر وەرگرتنی زەوی سایلۆ کۆنەکەی سلێمانی، بەمەبەستی سوود لێوەرگرتنی بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان.
















زۆرترین بینراوەکان