سەدان دیپلۆماتكارى توركیاو خێزانەکانیان لە‌ دەرەوە داواى ئیقامە دە‌كە‌ن


نەتەوە  |   17:09:43 2018-06-24  |   (186) جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ئەوەی لە رۆژنامەیەكی ئەڵمانیدا بڵاوکراوەتەوە، لەدواى "كودەتا"كەی مانگی تەمموزی ساڵی 2016ی توركیاوە تائێستا نزیكەی 300 دیپلۆماتكاری توركیا لەئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرییان كردووە.
A+    A-


رۆژنامەی فیڵت ئام سۆنتاج بڵاویكردووەتەوە کە بەپێی هەندێک داتای وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دەركەوتووە کە نزیکەی 1200 هاووڵاتی توركیا كە زۆربەیان لە كەسانی دیپلۆماتكارو بەرپرس و خێزان و منداڵەكانیان پێكدێن داواى مانەوەیان لە ئەڵمانیا كردووە.

 

لەدواى "كودەتا" كەی توركیا، زیاتر لە 40 هەزار كەس لەو وڵاتە دەستگیركراون و زیاتر لە  100 هەزار كەسیش لە كارەكانیان دەركراون و لەفەرمانبەریی دوورخراونەتەوەو هەزاران كەسی تریش لە سوپاو دامودەزگا گشتییەكان و كەرتی تایبەتدا دوورخراونەتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان