ماوه‌ی یاسایی كاركردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم كۆتایی‌ دێت، حكومه‌ت رونكردنه‌وه‌ ده‌دات


نەتەوە  |   14:25:37 2018-06-24  |   (171) جار خوێندراوەتەوە

واده‌ی‌ یاسایی‌ كاركردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم كۆتایی‌ دێت و سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانیش چه‌ند مانگێكه‌ به‌فه‌رمی‌ داوای‌ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ پرسی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانیان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كردوه‌، به‌رپرسێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/6/2018 چوار ساڵ به‌سه‌ر كاركردنی‌ خولی‌ دووه‌می‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا تێده‌په‌ڕێت، به‌پێی په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له‌ئێستا به‌دواوه‌ كاركردنی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كان تا سێ مانگی‌ دیكه‌ كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌بێت.


له‌وبارشه‌وه‌ نوری عوسمان سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "تائێستا له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌فه‌رمی‌ هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان نه‌دراوه‌".


ناوبراو وتیشی‌:"چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ بڕیاره‌ له‌30/9/2018 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام بڕیاری‌ كۆتاییشی‌ له‌باره‌وه‌ نه‌دراوه‌".
 
















زۆرترین بینراوەکان