نافز مستەفا ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەسایتی خەندانی راگەیاندوه، "نوسراومان ئاڕاستەی وەزارەتی نەوتی عێراق كردووە، ئەو بڕە بەنزینەی كە حكومەتی عێراق دیاری كردبوو بە بەردەوامی رەوانەی هەرێمی كوردستانی بكات".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، "وەكو هەرسێ لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەولێر و دهۆك بەنیازین نوسراوێك ئاڕاسەی لیژنەی پیشەسازی و وزەی پەرلەمانی كوردستان بكەن، بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەك لە نێوان هەرسێ لیژنەكەو لیژنەی پیشەسازی وزە سازبكرێت لەسەر پرسی گرانبونی نرخی بەنزین".
ئهوهشی خستۆتهڕوو، ئەو بڕە بەنزینەی لە بەغدا داواكراوە پێنج ملیۆن لیترەو ئەم هەفتەیە دەگات پارێزگاكانی هەرێم.