پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی موچەخۆران دەكرێت


نەتەوە  |   12:01:23 2018-06-24  |   (1,664) جار خوێندراوەتەوە

وا چاوەڕواندەكرێت دوای یەكلاكردنەوەی یاسای چاكسازیی و خانەنشینی لەپەرلەمان، بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران "ترفیع" دەستپێبكاتەوە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لەپەرلەمانی كوردستان زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرادەكات.
A+    A-

 

دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، "بۆ دەستپێكردنەوەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران، سەرۆكایەتی حكومەت و سەرۆكایەتی پەرلەمان چاوەڕوانی یەكلاكردنەوەی یاسای چاكسازیی و خانەنشینی دەكەن، دواتر بڕیار لەبارەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانیش دەدرێت".


ناوبراو وتیشی:"بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران و بەشێكی زۆری شایستەی دارایی فەرمانبەران كە ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە، پەیوەندیی بەیاسای چاكسازیی و خانەنشینیەوە هەیەو هەركات ئەو یاسایە یەكلابكرێتەوە، بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانیش دەستپێدەكاتەوە".


دلێر ماوەتی له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ڕونیشیكردەوە، "ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر شایستەی بەرزكردنەوەی پلەبون و بۆیان ئەژمار نەكراوە (واتە ترفیعیان نەكردوە)، مافیان نافەوتێت، ئەگەر سەرۆكایەتی حكومەت بڕیاربدات، ئەوا ئەو بابەتە دەستپێدەكاتەوە".
 
















زۆرترین بینراوەکان