سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە دەنگیدا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   11:16:53 2018-06-24  |   (165) جار خوێندراوەتەوە

کاندیدی پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە) بۆ سەرۆکایەتی تورکیا لەناو زیندانی ئەدێرنەوە دەنگیدا.
A+    A-

 

سەلاحەدین دەمیرتاش کاندیدی پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە) بۆ سەرۆکایەتی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "لە زیندانەوە دەنگی خۆمان دا، هیوادارم هەموو کەسێک بچێت بۆ دەنگدان چەسپاندنی دیموکراسی لە داهاتووی وڵاتدا، هیواخوازم پڕۆسەی دەنگدان لە کەشێکی ئارام و ئاشتیدا بەڕێوەبچێت".


ناوبراو له‌ په‌یامێكیشدا جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "بڕوام وایە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان باش دەبێت، دەی با هەموومان باش بین."


هاوكات کەمێک پێش ئێستا باشاک دەمیرتاش، ھاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش، لە یەکێک لە بنەکەکانی دەنگدان لە ئامەدی باکوری کوردستان دەنگیدا و رایگەیاند، ئەوان چەندین ساڵە لە نێو نادادپەروەیدا دەژین، ئەمرۆ دەتوانن بە دەنگەکانیان کۆتایی بە نادادپەروەریی بھێنن.


جێی باسه‌ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24/6/2018 ناوەندەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری تورکیا کرانەوە بە ڕووی دەنگدەراندا و دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و پەرلەمانی تورکیا دەستیپێکرد.
















زۆرترین بینراوەکان