هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌ستیپێكردووه‌، لە ئیستەنبوڵ رێوشوێنی ئەمنیی تووند گیراوەتە


نەتەوە  |   10:19:25 2018-06-24  |   (167) جار خوێندراوەتەوە

بۆ پاراستنی ئاسایشی دەنگدان لە ئیستەنبوڵ رێوشوێنی ئەمنیی تووند گیراوەتەبەر و زیاتر له‌ 38 هەزار پۆلیس لەو شارە لەسەر کار دەبن.   
A+    A-

 

بەپێی میدیاکانی تورکیا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی ئیستەنبوڵ لە چوارچێوەی پلانی پاراستنی ئاسایشی دەنگدان لە شارەکە، 38 هەزار و 480 پۆلیسی تەرخانکردووە و رێوشوێنی ئەمنی پێویستی گرتووەتەبەر. 


ئەو هێزە ئەمنییە لە شاری ئیستەنبوڵ کە لە سێ بازنەی هەڵبژاردن پێکهاتووە، لە هەزار و 670 قوتابخانەدا، 28 هەزار و 357 سندوقی دەنگدان هەیە و پاراستنی ئاسایشی دەنگدانیان لەئەستۆ گرتووە. 


هاوكات چوار هەلیکۆپتەری پۆلیس، هەشت بەلەم، 85 ئۆتۆمبێلی تایبەتی پۆلیس بۆ رێگریکردن لە ئاڵۆزی، 90 زرێپۆش، 137 ئۆتۆمبیلی تایبەت بە دەستبەسەرکردن و سێ درۆن هاوکاری تیمەکانی پۆلیس دەکەن.


ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەدەچێت، 415 چاودێر لە هەشت دامەزراوە و دەستەی نێودەوڵەتیی پەرلەمان چاودێری هەڵبژاردنەکان دەکەن.
















زۆرترین بینراوەکان