لیستی موچە بە میکانیزمێکی نوێ دادەنرێت


نەتەوە  |   09:38:01 2018-06-24  |   (2,427) جار خوێندراوەتەوە

لیستی موچەی "شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەرێم"، بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی عیراق ئامادە دەکرێت، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانیش رایدەگەیەنێت: "لەچەند رۆژی داھاتوودا لیژنەی باڵا بڕیار لەسەر لیستی موچەو چوونی وەفدی ھەرێم بۆ بەغدا دەدات.
A+    A-

 

فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، رایگەیاند: بڕیارە رۆژی سێشەممە ٢٦/٦/٢٠١٨، لیژنەی باڵای گواستنەوەی موچەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی بۆ سەر حکومەتی عیراق، کۆبێتەوە بەمەبەستی راپەڕاندنی کارەکان.


ناوبراو وتیشی: "لەئێستادا لیژنەی فەرعی لیستی موچەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی، بەپێی ئەو موچەیەی لەھەرێم دەدرێت و بەگوێرەی ئەو رێنماییانەی لەبەغدا ھەیە، ئامادەکردووە، چاوەڕێین لیژنەی باڵای بڕیاری لەسەر بدات".


فوئاد عوسمان له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی: لەکۆبوونەوەکەدا لیژنەی باڵا بڕیار لەسەر چوونی وەفدی ھەرێم بۆ بەغدا دەدات، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ دەزگای شەھیدان و زیندانیانی سیاسی عیراق.
















زۆرترین بینراوەکان