سودێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری زه‌یتون ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   00:24:41 2018-06-24  |   (247) جار خوێندراوەتەوە

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، زه‌یتون ده‌توانێت "خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناوببات"، هاوكات ڕێگریش له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كات.
A+    A-

 

توێژه‌ره‌كانی زانكۆی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد، خواردنی زه‌یتون به‌به‌رده‌وامی له‌نێو سیستمی خۆراكی مرۆڤدا، ڕێژه‌ی مه‌ترسییه‌كانی توشبوونی مرۆڤ به‌دوو جۆری مه‌ترسیداری شێرپه‌نجه‌ كه‌ ئه‌وانیش شێرپه‌نجه‌كانی قۆڵۆن و سنگن كه‌مده‌كاته‌وه‌.


باسیان له‌وه‌شكردوه‌، زه‌یتوون كه‌ به‌شێكی زۆر له‌پێكهاته‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ئۆمیگا-9، له‌توانایدا خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌ناوببات، هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی گرێی شێرپه‌نجه‌یی دواده‌خات.


رونیشیان كردۆته‌وه‌، زه‌یتوون به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی پێكهاته‌كه‌ی به‌چه‌ندین جۆر ڤیتامین، وایكردوه‌ پێداویستی له‌شی مرۆڤ له‌و ڤیتامینانه‌ دابینبكات، بۆ نمونه‌ زه‌یتوون سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ڤیتامین E یـه‌، كه‌ ئه‌و ڤیتامینه‌ كاریگه‌ریی ئه‌رێنی بۆسه‌ر كاری مێشك‌و سییه‌كان هه‌یه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان