وه‌زاره‌تی دارایی به‌لێنێك به‌م موچه‌خۆرانه‌ ده‌دات


نەتەوە  |   00:09:16 2018-06-24  |   (1,089) جار خوێندراوەتەوە

بەلێنێكی وەزارەتی دارایی ئاشكرا ده‌كرێت كە تایبەتە بە "تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ ناردنە دەرەوەی پێشمەرگە بریندارەكانی بەرەی جەنگ"، سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمه‌رگه‌ش رایدەگەیەنێت: ئەگەر دۆخی دارایی هەرێم باشتر بێت، پێدانی یەك ملیۆن دینارەكەش بۆ پێشمەرگە بریندارەكان دەستپێدەكاتەوە.
A+    A-

 

شیلان جەعفەر، سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە و جینۆساید لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: پێشتر چەند جارێك لەگەڵ هەردوو وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە باسمان لە دۆخی ئەو پێشمەرگە بریندارانە كردووە، كە پێویستیان بە چارەسەری بەپەلەیە لە دەرەوەی وڵات.


ئاشكراشیكرد، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندوون هەر پێشمەریەگی بریندار ئەگەر برینەكەی سەخت بێت و پێویستی بە نەخۆشخانەكانی دەرەوەی وڵات بكات، پارەی بۆ تەرخاندەكرێت و ڕەوانەی دەرەوە دەكرێت.


رونیشكردەوە، بەڵێنیشمان پێدراوە ئەگەر دۆخی دارایی حكومەت باشتربێت، پێدانی بڕی یەك ملیۆن دینار بۆ پێشمەرگە بریندارەكانی بەرەكانی جەنگ، دەستپێدەكاتەوە.


سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانن باسی لەوەشكرد، هەر پێشمەرگەیەكی بریندار ئەگەر لەسەر تێچووی خۆی چارەسەر وەربگرێت، پارەكەی بۆ خەرجدەكرێتەوە، وتی: بەڵام دوای باشتربوونی باری دارایی حكومەت و كۆتاییهاتنی قەیرانی دارایی.
 
















زۆرترین بینراوەکان