ئیبراهیم تاتلیساس کۆچی دوایی کردووە ؟


نەتەوە  |   18:43:40 2018-06-23  |   (1,187) جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو چەند هەواڵێک لەبارەی مردنی ئەستێرەو گۆرانیبێژی بەناوبانگ ئیبراهیم تاتڵیسێس بڵاوکرایەوە، چەند لاپەڕەیەکی فەیسبووک بڵاویانکردووەتەوە، گوایە ئەم ئەستێرەیە کۆچی دواییکردووە.
A+    A-

 

چەند کەسێکی نزیک لەو هونەرمەندە  لە وڵاتی تورکیا بە ڕووداویان ڕاگەیاندووە ، ئەوان هەواڵەکەیان رەتکردەوەو گوتیان، "تاتڵیسێس تەندروستی باشە"، هەروەها هیچ میدیایەکی تورکی باسی لە مردنی ئەو ئەستێرەیە نەکردووە.

 

ئیبراهیم تاتڵیسێس، لە ساڵی1952 لە دایکبووە، گۆرانیبێژ و ئەکتەرە، 42 ئەلبومی گۆرانی بڵاوکراوەی هەن، ماوەیەکی زۆر پێشکەشکاری بەرنامەیەکی بەناوبانگی تەلەڤزیۆنی بەناوی "ئیبۆ شۆ" بوو، لە ماوەی رابردوو بە گوللە بریندارکرا، چەند ساڵێک لە نەخۆشخانە مایەوەو نەشتەرگەری قورسی بۆ کرا، ئێستا تەندروستی جێگیرە و بەشداری لە دوایین هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا AKParti کرد.
















زۆرترین بینراوەکان