لیستی موچەی مانگی چوا ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کرا


نەتەوە  |   12:30:44 2018-06-23  |   (2,736) جار خوێندراوەتەوە

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌ لیستی موچه‌ی مانگی 4 ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت"به‌فه‌رمی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه‌"، به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش ده‌ڵێت: لیستی موچه‌ی مانگی 4 ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌ كراوه‌و زۆربه‌یان وردبینكراوه‌.
A+    A-

 

به‌پێی گشتاندنی ژماره‌ (6)ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان كراوه‌، ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندبن به‌ناردنی لیستی موچه‌ بۆ گه‌نجینه‌كان له‌كاتی خۆیدا، بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگایان دوانه‌كه‌وێت.

فه‌ریق روكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لە لێدوانێکدا بە ئێس ئێن ئێنی راگه‌یاندووە: به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌ كه‌ موچه‌ی مانگی 4ی  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كه‌ی دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام به‌پێی لێدوانی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ناو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشده‌خرێت بۆ یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت.

وتیشی"ماوه‌ی 10رۆژه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كردووه‌و لیستی موچه‌ی مانگی 4 ته‌واو بووه‌و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه‌".

 
















زۆرترین بینراوەکان