لەبارەی مووچەی پێشمەرگەوە، بەغدا بەمەرج رەزامدندیی لەسەر داوایەکی کورد دەردەبڕێت


نەتەوە  |   17:12:29 2018-06-22  |   (337) جار خوێندراوەتەوە

بەغدا مووچەی پێشمەرگە رەوانە دەکات، بەڵام مەرجی ھەیەو جەختیش لەوە دەکرێتەوە کە "دەبێت شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ بەغدا ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە".
A+    A-


محەمەد عوسمان پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: "بەگوێرەی دەستوور پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگریی عیراق و پێویستە لەلایەن بەغداوە مووچەی بۆ دابینبکرێت، بەڵام ئەو بابەتە پەیوەندیی بەو کۆبوونەوەو دانوستانانەوە ھەیە کە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عیراقدا بەڕێوەدەچن".

 

لەورووەشەوە ئەو پەرلەمانتارە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە: "بەغدا رەزامەندە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە رەوانە بکات، بەڵام بەو ژمارەو پێکھاتەیە نا کە ھێزی پێشمەرگەی لەسەر بنیاتنراوە لە ھەرێم، بەڵکو مەرجی ھەیەو دەیەوێت بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان و پێویستیی ناوچەکە مووچەی پێشمەرگەش رەوانە بکات و ئەو بابەتە لەگەڵ ھەرێمدا یەکلایی بکاتەوە".

 

روونیشیکردووەتەوە کە ئەگەر حکومەتی عیراق کار لەسەر ئەو ھەنگاوە بکات کە پێشمەرگە بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوان بێت، ئەوا پشت بە پسووڵەی خۆراک دەبەستێت، جگەلەوەش دوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق، شاندی دانوستانکاری ھەرێم دەتوانێت ئەو بابەتە لەگەڵ بەغدادا یەکلایی بکاتەوە".
















زۆرترین بینراوەکان