زانیاری نوێ لەبارەی سیستمی نوێی موچەی فەرمانبەران بڵاودەکرێتەوە


نەتەوە  |   16:18:57 2018-06-22  |   (1,254) جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان چەند زانیاریەکی نوێ لەبارەی دانانی سیستمی نوێی موچەی فەرمانبەران ئاشکرادەکات، ڕایدەگەیەنێت، "لەھەرێمی کوردستان چەندینجۆر دەرماڵەی جیاواز ھەیە کە لەبەغدا بونیان نییە"، جەختیشدەکاتەوە، "ھەرێم دەتوانێت پابەندی سیستمی موچەی عیراق نەبێت و خۆی سیستمێک دابنێت".
A+    A-

 

ئاواز حەمید پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان به‌سایتی ئێس ئێن ئێنی ڕاگەیاندوه‌، "بابەتی دەرماڵەکان لەھەرێمی کوردستان بەراورد بەحکومەتی عیراق جیاوازەو چەند جۆرێکی دەرماڵە ھەیە کە موچەخۆرانی ھەرێم بۆیان ئەژماردەکرێت و لەبەغدا بونی نییە".


ناوبراو وتیشی:"ئەگەر حکومەتی ھەرێم دەرماڵەی فەرمانبەران ڕێکبخاتەوەو ھاوتای حکومەتی عیراقیشی بکات، فەرمانبەران بەو ڕادەیە زەرەرمەندنابن، بەو مەرجەی ھاوشێوەی عیراق دەرماڵەکان بۆ فەرمانبەران ئەژماربکرێت".


پەرلەمانتارەکەی پارتی زیاتر لەوبارەیەوە بەپێویستی زانی، "حکومەتی ھەرێم خۆی بڕیاری کۆتایی سەبارەت بەڕێکخستنەوەی دەرماڵەکان بدات نەک پەرلەمان، چونکە حکومەتی ھەرێم ڕێنمایی بەدەرماڵەکان دەرکردوەو بڕیاری دەرکردوە".


ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو:"ھەرێمی کوردستان خۆی دەتوانێت بڕیاربدات، کە سیستمێکی نوێی موچە دابنێت کە جیاوازبێت لەحکومەتی عیراق و دەتوانێت سیستمی موچە لەھەرێم بەگوێرەی داھاتەکانی خۆی ڕێکبخاتەوە، واتە مەرج نییە پابەندی سیستمی موچەی حکومەتی عیراق بێت". 
 
















زۆرترین بینراوەکان