له‌ باره‌ی زیادكردنی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت


نەتەوە  |   16:02:58 2018-06-22  |   (316) جار خوێندراوەتەوە

دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی زیادكردنی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له‌ چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك و  كاردانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، دوو به‌رپرس له‌ پارێزگای "سلێمانی" له‌و باره‌وه‌ دڵنیایی ده‌ده‌نه‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌ تا ئێستا بڕیاری له‌و جۆره‌ ده‌رنه‌چووه‌.
A+    A-

 

ئەنوەر تاھیر جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، "تائێستا نە حکومەتی ھەرێم و نە پارێزگاری سلێمانیش بڕیاری زیادکردنی دەوامی فەرمانبەرانیان دەرنەکردوە".


ئاشکراشیکرد، "پێویستە حکومەتی ھەرێم بەرلەوەی بڕیاری زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران بدات، سیستمی پاشەکەوتی موچە ھەڵبگرێت، چونکە ناکرێت سیستمی پاشەکەوت پەیرەوبکرێت و موچەی فەرمانبەران زیادنەکرێت  و لەھەمانکاتیشدا بڕیار لەزیادکردنی دەوام بدرێت".


لای خۆشیه‌وه‌ عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی بۆ کاروباری ئیداریی له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ڕایگەیاندوه‌، "تائێستا ھیچ ڕێنمایی و بڕیارێکمان بەدەستنەگەیشتوە تایبەتبێت بەزیادکردنی دەوامی فەرمانبەران".


وتیشی:"جگەلەوەش پارێزگاری سلێمانی دڵنیایی داوەتە فەرمانبەران کەتائێستا ھیچ ڕێنمایی و بڕیارێکی دەرنەکردوە تایبەتبێت بەزیادکردنی دەوامی ھەفتانەی فەرمانبەران لەفەرمانگەکانیان".


لەچەند فەرمانگەیەکدا بڕیاری زیادکردنی دەوامی فەرمانبەران دراوە بەجۆرێک دەوامی ھەفتانە لەسێ ڕۆژەوە کراوەتەوە چوار ڕۆژو بڕیارەکەش خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشەوە فەرمانبەران ھەڕەشەی ئەوەیان دەستپێکردوە کە ئەگەربێت و دەوامیان بۆ زیادبکرێت، دەست بەبایکۆت و مانگرتن دەکەن.
















زۆرترین بینراوەکان