سەرقاڵبوونی باوکان بە ئامێری زیرەکەوە کاریگەری نەرێنی بۆسەر منداڵ هەیە


نەتەوە  |   15:20:28 2018-06-22  |   (156) جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر لە ماڵێکدا "باوکان و دایکان" سەرقاڵی مۆبایل و تەلەفیزیۆن و هەر جۆرە ئامێرێکی زیرەک بن و لە هەمان کاتدا منداڵەکان خەریکی یاریکردن بن، پەیوەندییەکی خراپ لە نێوانیاندا دروست دەبێت.
A+    A-

 

چه‌ند توێژەری ئەمریکی لە نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌یاندا، کە ئەنجامەکەی لە گۆڤارێکی پزیشکیی منداڵان بڵاوکردووەتەوە، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەو منداڵانەی لەلایەن باوکیانەوە فەرامۆش دەکرێن، هەست بە دڵتەنگی و بێهیوایی دەکەن، یان جۆرێک لە زیادەڕەوی لە جوڵە و چالاکییەکانیاندا دروست دەبێت، یاخود توشی توڕەیی دەبن.


لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ لەسەر ١٨١ باوک و دایک لەگەڵ منداڵەکانیان كراوه‌، تێیدا داوایان لە و باوک و دایکانە کردووە ڕاپۆرتێکی ورد لەسەر کاتی تەماشاکردن و بەکارهێنانی تەلەفزیۆن و ئامێری زیرەک و مۆبایل بنوسن، هەروەها ڕەفتاری منداڵەکانیان لەو کاتە تۆمار بکەن.


توێژەرەوەکان له‌و بڕوایه‌دان، هەندێک لایەنی بەکارهێنانی ئامێری زیرەک بۆ باوکان سەرنجڕاکێشە، بەتایبەت بۆ ئەو باوکانەی توانای ڕێکخستنی لایەنی کۆمەڵایەتی و گرنگیدانیان بە منداڵەکانیان نییە، بۆیە پەنا دەبەنە بەر ئامێرەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە.


جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، جێی سەرسوڕمان نییە، لە کاتی کەمبوونەوەی پەیوەندی لە نێوان باوک و دایک و منداڵ، کێشەکان ڕوو لەزیادبوون بکەن.


لەگەڵ ئەوەشدا، پسپۆڕانی ئەو بوارە ئامۆژگاری باوکان ناکەن بۆ دەستبەرداربوونی یەکجاری لە ئامێرە زیرەکەکان، بەڵکو ئامۆژگارییان دەکەن گفتوگۆ لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن بە کاری لەپێشینە و سەرەکی.
 
















زۆرترین بینراوەکان