بەڵگە.. بە فەرمی دەوامی فەرمانبەرانی حكومەت زیاد كرا 


نەتەوە  |   14:24:50 2018-06-22  |   (424) جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بڕیارێكی "سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بە وەكالەت" دەوامی فەرمانبەرانی سنوری راپەڕین زیاد كرا بۆ پێنج رۆژ له‌ هه‌فته‌دا.
A+    A-

 

بەپێی نوسراوێك كە لە بەرواری 20ی ئەم مانگە دەرچووە و كۆپیەكی دەست (نه‌ته‌وه‌) كەوتووە، هەموو فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی سنوری ئیدارەی راپەڕین پابەند دەكرێن بەوەی هەفتانە پێنج رۆژ دەوام بكەن و بەهیچ شێوەیەك رێگەنادرێت چیتر فەرمانبەران هەفتانە چەند رۆژێك دەوام نەكەن.


له‌ به‌ڕیاركه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هۆكاری زیادكردنی دەوام بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە، كە دۆخی دارایی و موچەی فەرمانبەران باش بووە، بۆیە ئەو بڕیارەیان دەركردوە.

















زۆرترین بینراوەکان