به‌وێنه‌.. خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێك كوژرا


نەتەوە  |   13:28:51 2018-06-22  |   (593) جار خوێندراوەتەوە

خانمه‌ گۆرانی بێژی "تورك" هاجه‌ر تۆلۆ له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌وه‌ له‌ شاری بۆدرۆمی توركیا، كوژرا.
A+    A-

 

به‌پێی میدیاكانی توركیا، هاجه‌ر تۆلۆ، له‌ یانه‌یه‌كی شه‌وان به‌ناوی "میدووسا" گۆرانی ده‌چڕی، له‌وكاته‌دا چوار چه‌كدار هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر یانه‌كه‌ و ده‌ستڕێژی گۆله‌یان كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌، كه‌ ته‌مه‌نی (40 ساڵ) بووه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر كه‌ پێده‌چێت خاوه‌ن یانه‌كه‌ بێت كوژراوه‌، هه‌روه‌ها چوار كه‌سی تر بریندار بوون.


تۆلۆ پێشتر جگه‌ له‌ گۆرانیبێژی، نمایشكاری جل و به‌رگ بووه‌، به‌پێی میدیاكانی توركیا پۆلیس دوای روداوه‌كه‌ 4 گومانلێكراوی ده‌ستگیر كردوه‌، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هێرشه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌ و توانییان له‌ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ بیانناسنه‌وه‌ و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان وه‌ربگرن، به‌ڵام تائێستا هۆكاری هێرشه‌كه‌ نه‌زانراوه‌.


 
















زۆرترین بینراوەکان