كچه‌ مۆدێله‌ 17 ساڵه‌كه‌ی هه‌ولێر مه‌رجه‌كانی هاوسه‌ری داهاتووی ئاشكراده‌كات


نەتەوە  |   13:13:18 2018-06-22  |   (864) جار خوێندراوەتەوە

کچە مۆدێلە 17 ساڵەکەی هەولێر رەیان ستار کە خۆی بە "مۆدێلە قەڵەوەکە" دەناسێنێت رونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری كردنی ده‌دات، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌ ئه‌بێت ئەو کوڕەی كه‌ دێته‌ خوازبێنی وه‌ك ئه‌كته‌ری تورك قۆز بێت.
A+    A-

 

دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌ جلی بوكێنییه‌وه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌ كه‌ كچه‌ مۆدێلی كورد ره‌یان ستار هاوسه‌رگیری كردووه‌ و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ئه‌و كچه‌ مۆدێله‌ به‌سایتی دواڕۆژی راگه‌یاندوه‌ "هاوسەرگیرم نەکردووە و وێنەکانم بە جلی بوکێنیه‌وه‌ بۆ ریکلامێک بوون، ئەو کوڕەی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، دەبێت هەندێك مەرجی تایبەتی هەبێت".


رەیان لەبارەی مەرجەکانی هاوسەری داهاتووی ئاشكراشیکرد "دەبێت ئەو کوڕە باڵابەرز و جوان و کەشخە و رێکوپێک بێت و خاوەن دڵێکی باش بێت، دەبێت وەک ئەکتەری تورک بوراک ئۆزجێفت قۆز بێت، ئەگەر وەک ئەو قۆز نەبێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ناكه‌م".


 
















زۆرترین بینراوەکان