چەند ناوچەیەكی گەشتیاری قەدەغەكران


نەتەوە  |   11:08:23 2018-06-22  |   (313) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بەردەوامیی "بۆردومانكردنی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە"، هاتوچۆكردنی ژمارەیەك ناوچەی گەشتیاری قەدەغە دەكرێت و بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكانیش ڕایدەگەیەنێت: "هیچ بارەگایەكی پەكەكە لەناوچەكە بە ئاشكرا بوونی نەماوە".
A+    A-

 

ئیحسان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان، ڕایگەیاند: سوپای توركیا بەقوڵایی 21 كیلۆمەتر هاتوونەتە ناوچەی بەرمیزەو چیای لێڵكان (شاخی بێل)، بۆردومانی ناوچە سنورییەكانیش بەردەوامەو ئێوارەی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 21/6/2018، هەریەك لەناوچەكانی (گۆڕستێ، بندیوانە، بەركێف، شەكی و تاڵستان) بۆردومانكران.


ناوبراو وتیشی:"ئەو شوێنانەی پێشتر پەكەكەی تێدا جێگیربوون وەك (چیای كتكین و چیای بێل)، لەئێستادا بنكەی هێزی توركیای تێدا جێگیركراوە".


بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان، ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیاوە، ناوچەكانی (بێرنی دینداران و كانی حەوش) كە دوو ناوچەی گەشتیارین، لە گەشتیاران قەدەغە كراوەو تەنانەت رێگە بە چوونی ئەو كەسانەش نادرێت كە بەمەبەستی كۆكردنەوەی بەروبومە بەهارییەكان و گژو گیا، دەچوونە ناوچە سنورییەكان.


ئیحسان عەبدولقادر له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ڕەتیشیكردەوە، بارەگاكانی پەكەكە لەناوچەكەیاندا مابن و وتی: هیچ بارەگایەكی پەكەكە بەئاشكرا بوونی نییە، ئەو شوێنانەشی پێشتر  تێیدا بوون، ئێستا بنكەی سەربازی سوپای توركیای لێ جێگیركراوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان