له‌خشته‌ی موچه‌ی مانگی 4، دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن


نەتەوە  |   10:21:00 2018-06-22  |   (9,209) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی لە خشتەی موچەی مانگی 4ی ئەمساڵ، "وەزارەتی پێشمەرگە" دەخاتە ریزبەندی یەكەم وەزارەت، هاوكات ناوی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ راستەوخۆ لەدوای وەزارەتی پێشمەرگە موچه‌كانیان دابەشدەكرێت.
A+    A-

 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وەزارەتی داراییەوە دەستكەوتوون، لەرۆژانی 5 و 6ی مانگی داهاتوو، دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی چواری ئەمساڵ دەكرێت، هه‌ربه‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، جیاواز له‌ مانگه‌كانی رابردوو دابه‌شكردنی موچه‌ی وەزارەتی پێشمەرگە پێشدەخرێت و یەكەم وەزارەت دەبێت، كەموچەكەی پێدەدرێت.


هاوكات جه‌ختیشده‌كرێته‌وه‌، موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی، راستەوخۆ لەدوای موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و بەهیچ شێوەیەك دواناكەوێت.


لەزانیارییەكاندا هاتووە، بەهۆی ئەو گۆرانكارییەی لەلیستی موچەدا كراوە، بەهیچ شێوەیەك موچەی وەزارەتەكان دواناكەوێت و لەماوەی 30 رۆژدا موچەیان پێدەدرێت.
















زۆرترین بینراوەکان