ئەنجومەنی نوێنەران لە‌سە‌ر بڕیارە‌كانى دادگاى فیدراڵى كۆدە‌بێتە‌وە


نەتەوە  |   16:02:58 2018-06-21  |   (114) جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبوونەوەیەكى نائاسایی ئەنجامبدات بۆ تاوتوێكردنى بڕیارەكانى ئەمڕۆى دادگاى فیدراڵى عیراق سەبارەت بە دووبارە هەژماركردنەوەى دەنگدان.
A+    A-


دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/6/21 دادگای باڵاى فیدڕاڵی عیراق رایگەیاند: ئەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست كە لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە داواكراوە، دژی دەستوور نییە و متمانە دەگەڕێنێتەوە.

 

لەوبارەیەوە پەرلەمانتارێكى عیراق كە لەبەر هەستیاریى پرسەكە نەیویستووە ناوى بڵاوبكرێتەوە بە سایتی دواڕۆژى راگەیاندووە: "سبەى هەینى 2018/6/22 نوێنەران كۆبوونەوەیەكى نائاسایی ئەنجام دەدات تایبەت بە بڕیارەكەى ئەمڕۆى دادگاى فیدراڵى".

 

هاوكات ئەمڕۆ سەلیم جبورى سەرۆكى ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا راگەیاندووە كە رێز لە بڕیارەكانى دادگاى فیدراڵى دەگرن و دەشڵێت: "ستایشی ئەو بڕیارانەى دادگاى فیدراڵى دەكەین و نوێنەرانیش توانییان كار لەسەر راستكردنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان بكەن بەپێى چوارچێوە یاسایی و دەستوورییەكان".
















زۆرترین بینراوەکان