لیستی‌ نوێی موچه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستا ئاماده‌ده‌كرێت


نەتەوە  |   13:02:29 2018-06-21  |   (2,800) جار خوێندراوەتەوە

په‌روه‌رده‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ بێ موچه‌ی مامۆستایان ده‌دات و به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن ده‌بێت یه‌كه‌مجار دیاریكردنی‌ موچه‌یان بۆ بكرێت به‌گوێره‌ی‌ سیستمی‌ نوێی پاشه‌كه‌وت و دواتر لیسته‌كه‌یان بۆ ئاماده‌ده‌كرێت".
A+    A-

 

شێركۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ژمێریاری‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ به‌سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی‌ ڕِاگه‌یاندوه‌، "مۆڵه‌تی‌ بێ موچه‌، كه‌ هه‌ر مامۆستایه‌ك خوازیاربێت هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه‌، ده‌توانێت له‌ڕۆژی‌ 1ی 7ی‌ هه‌موو ساڵێكه‌وه‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ی‌ به‌كۆتا بهێنێت و په‌یوه‌ندیی ده‌كاته‌وه‌و دواتر ده‌ستبه‌كارده‌بێت".


ناوبراو وتیشی‌:"پێویسته‌ یه‌كه‌مجار موچه‌كه‌یان دیاریبكرێت به‌گوێره‌ی‌ سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وت و دواتر لیستی‌ موچه‌یان به‌گوێره‌ی‌ هه‌مان سیستم بۆ ئاماده‌ده‌كرێت".


ڕونیشكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌وكاته‌ی‌ په‌یوه‌ندیده‌كات، له‌هه‌مان مانگدا موچه‌ی پێنه‌درێت، ئه‌وا بۆ مانگی‌ دواتر به‌یه‌كه‌وه‌ موچه‌ی‌ هه‌ردوو مانگه‌كه‌ به‌گوێره‌ی‌ سیستمی‌ نوێی پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌و هاوشێوه‌ی‌ مامۆستایانی‌ دیكه‌ بۆ ده‌به‌سترێت.
















زۆرترین بینراوەکان