لە خانەقین مانگرتنی سەرتاسەری بەڕێوەدەچێت 


نەتەوە  |   12:54:12 2018-06-21  |   (232) جار خوێندراوەتەوە

مانگرتنی سەرتاسەری لە خانەقین بەڕێوەدەچێت و سەرجەم دوکان و بارەگای حیزبی و فەرمانگەکانی حکومەت داخراون.
A+    A-

 

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/6/2018 لەسەر داواکاری کۆمەڵێک چالاکڤان و کەسایەتی ناوچەکە، وەک ناڕەزایی بەرامبەر دۆخی ئەمنی، مانگرتنی سەرتاسەری لە خانەقین بەڕێوەدەچێت و سەرجەم دوکان و بارەگا حیزبی و فەرمانگەکانی حکومەت نەکرانەوە.


به‌پێی زانیارییه‌كان، داواکاری مانگرتووان گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ ئەو ناوچەیە، کە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە پێشمەرگەی تێدا نییە.


لە ماوەی 10 رۆژدا دوو تەقینەوە لە سنووری خانەقین روویانداوە ‌و لەهەردووكیشیاندا خەڵكی مەدەنی بوونەتە قوربانی، عەمید ئازاد عیسا عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین رایگه‌یاندووه‌، "پۆلیس كەمترین دەسەڵاتی هەیە، تەنیا لە چەند شارۆچكەیەكی وەك قۆرەتوو و مەیدان، كارەكان رایی دەكەین". 


ناوبراو وتیشی: "خەریكە دۆخی ئەمنی بەتەواوەتی لە كۆنترۆڵ دەردەچێت، بۆیە خەڵك داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن".
















زۆرترین بینراوەکان