دادگاى فیدراڵى پشتگیرى خۆى بۆ هەموارى سێیەمى یاساى هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند


نەتەوە  |   11:38:44 2018-06-21  |   (696) جار خوێندراوەتەوە

دادگای فیدراڵی پشتگیری خۆی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان دەربڕی و داواکاری هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکان و هەرێمی کوردستانی ڕەتکردەوە.
A+    A-

 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مەدحەت محمود سەرۆکی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە لە ٦ی حوزەیراندا ئەنجامدرا دەستورییە و ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستیی دەنگەکان کارێکی دروستە.


ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکان بەهەدەردانی دەنگی دەنگدەرانە، وتیشی: بریارەکانی دادگای فیدراڵی ئیلزامیە، پێویستە هەموو دەسەڵاتەکان پێوەی پاپەندبن.


ڕۆژی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام دوای ناڕەزایی لایەنەکان لێکەوتەوە، دواتر پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی نائاسایی خۆیدا لە  شەشی ئەم مانگە، یاسای هەڵبژاردنی هەموارکردەوە و بڕیاریدا بە ژماردنەوەی دەستیی تەواوی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە و دەنگدانی تایبەتی هەرێمی کوردستان و دەنگدانی مەرجداری ئاوارەکانی عێراق.
 
















زۆرترین بینراوەکان