زانیارى نوێ له‌باره‌ى ناردنى مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌


نەتەوە  |   11:23:30 2018-06-21  |   (3,230) جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی له‌پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، "لەبەر ئەوەی فەرمانبەرانی هەرێم مووچە لە حکومەتی عێراق وەرناگرن، هەر رێککەوتنێک یان کابینەی نوێی حکومەتی بێتە ئاراوە، جارێکی تر گۆڕانکاری بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا دێت".
A+    A-

 

عەبدولقادر محەمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، ئێستا کێشەکان وەک پێشوو نین و بارەکە بەلای حکومەتی عێراقدایە، ئەوەش دوای ریفراندۆم بە تەواوی یەکلابووەوە، ئێستا حکومەتی عێراق بڕیار دەدات و حکومەتی هەرێم جێبەجێ دەکات، هیچ گرەنتەیەکیش نیە، کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەک ئێستا دەمێنێتەوە".


ناوبراو وتیشی "بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی شێوازی مامه‌ڵه‌ی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا، هیچ رێکكەوتنێکی فەرمی و چەسپاو نیە و نەکراوە تا بەغدا ناچاربکات، مانگانە ٣١٧ ملیار دینارەکە لەکاتی خۆیدا بنێرێت".


عه‌بدولقادر محه‌مه‌د له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دوارۆژ رونیشیكرده‌وه‌، "لە گۆڕانکاری حکومەتی نوێ و گفتوگۆکان و رێکكەوتنەکان بەدڵنیایی گۆڕانکاریش بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا دێت، وەک خۆی نامێنێتەوەو رەنگە کابینەی داهاتووی حکومەت ئەو میکانزیمەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم قبوڵنەبیت، کە حكومه‌تی عەبادی".


هێمای بۆ ئەوەشکرد "لەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ و گفتوگۆکان گۆڕانکاری لە مووچەی فەرمانبەران جارێکی تر دروست بێت، چونکە هیچ دڵنیاییەک نیە مووچەی فەرمانبەرن بەدەر لە رێکكەوتن و گفتوگۆکان بنێردرێت، چونکە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەربە عێراق نیە".
 
















زۆرترین بینراوەکان