مۆسكۆ دڵنیایی ده‌داته‌ كورد


نەتەوە  |   00:34:13 2018-06-21  |   (204) جار خوێندراوەتەوە

رووسیا دڵنیایی به‌ كورد ده‌دات و ئاشكرای ده‌كات، "له‌ لیژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری سوریا نوێنه‌ریان ده‌بێت".
A+    A-

 

ئەلکساندەر لاڤرێنتێڤ، نوێنەری سەرۆکایەتی ڕوسیا بۆ سوریا ڕایگەیاندووە " کوردەکان بەدڵنیاییەوە نوێنەریان دەبێت لە لیژنەی دەستووری سوریادا."


باسی له‌وه‌شكردووه‌ "ئێستا مۆسکۆ و ئەنکەرە لە پەیوەندیدان لەبارەی نوێنەرایەتی کوردانی رۆژئاواوە."


ڕونیشیکردووەتەوە کە لە ھەردوو شاندی ئۆپۆزسیۆن و حکومەت و ئەندامانی کۆمەڵگای مەدەنیدا نوێنەرانی کوردی تێدادەبێت.


لاڤرێنتێڤ باسی له‌وه‌شكردووه‌،" ئێمە داوادەکەین ھەوڵنەدرێت ریزەکانی کورد دابەشنەکرێت بۆ لایەنگری تورکیا و لایەنگری سوریا و ئەوانەی پەیوەندییان ھەیە بە یەکینەکانی پاراستی گەل (یەپەگە) و پارتی یەکێتی دیموکراتی کە ئەنکەرە بە شێوەی نەرێنی لێیان دەڕوانێت".  جەختیشیکردەوە لە ھەموو حاڵەتێکدا نوێنەرانی کورد ئامادەبن.
 
















زۆرترین بینراوەکان