جه‌مال حاجی محه‌مه‌د: تا ئەنجامی هەڵبژاردن یەكلانەبێتەوە پێشوازی لە شاندی پارتی و یەكێتی ناكەین


نەتەوە  |   11:51:53 2018-06-20  |   (103) جار خوێندراوەتەوە

سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگەیاند، "پێشوازی له‌هیچ وه‌فدێكی پارتی و یه‌كێتی ناكه‌ن تا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یه‌كلایی نه‌بێته‌وه‌".
A+    A-

 

 

جه‌مال حاجی محه‌مه‌د سكرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە دەنگی ئەمریکای وتووە "هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ساخته‌كارییان لێكردین ئاماده‌نه‌بووین له‌گه‌ڵیان بچینه‌ به‌غداد ناكرێت هه‌موو جارێك به‌ناوی یه‌كڕیزییه‌وه‌ ده‌ست بخه‌نه‌ بینه‌قاقای خۆت و حیزبه‌كه‌ت."


ئاماژەی بەوەش کرد، یه‌كێتی داوای كۆبوونه‌وه‌ و سه‌ردانیان كردووه‌ به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌رجی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر گرده‌كه‌ بۆ یه‌كێتی داناوه‌ دواتر له‌گه‌ڵیان كۆده‌بنه‌وه‌.


وتیشی: "له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستانیش ساخته‌كاریمان لێده‌كرێت، به‌ڵام به‌مشێوازه‌ی ئه‌مجاره‌ نابێت."


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "ئێمه چوار لایەنەکە‌ سورین له‌سه‌ر ڕازی نه‌بوون به‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌نیازین له‌گه‌ڵ دوو لایه‌نی تریش هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێكبهێنین بۆ ئەوەی لەمەودوا له‌ هه‌ڵوێسته‌كانماندا له‌ به‌غدا و كوردستان پێكه‌وه‌ بین".


ڕۆژی ١٢ی مانگی ئایاری ڕابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام دوای ناڕەزایی لایەنەکان پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی کردەوە و بڕیاری دا سەرجەم دەنگەکان بە دەست هەژمار بکرێنەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان