به‌وێنه‌.. له‌هه‌ولێر مانگرتن تا مردن ڕاگه‌یه‌نرا


نەتەوە  |   11:42:43 2018-06-20  |   (353) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "كوردانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، كه‌ له‌هه‌رێم نیشته‌جێن ڕایده‌گه‌یه‌نن، "له‌به‌رده‌م باره‌گای‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان مانگرتن له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین و تامردنیش به‌رده‌وامده‌بین"، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه‌، "نزیكه‌ی‌ 30 ساڵه‌ له‌باشورین، به‌ڵام هیچ مافێكیان پێنه‌دراوه‌".
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/6/2018 كوردانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان كه‌ له‌هه‌رێم نیشته‌جێن به‌شێوه‌ی‌ خێزانی‌ له‌به‌رده‌م باره‌گای‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌و بڕیاری‌ مانگرتنیان ڕاگه‌یاند له‌خواردن و خواردنه‌وه‌.


جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وان نزیكه‌ی‌ 30 ساڵه‌ له‌باشورن، سه‌ره‌تاش له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك په‌نابه‌ر تۆماركراون، به‌ڵام نه‌ ده‌توانن ببنه‌ هاوڵاتی‌ عیراقی‌ و نه‌ ده‌شتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی‌ خۆیان، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، منداڵه‌كانیان خاوه‌نی هیچ پێناسه‌ و ناسنامه‌یه‌ك نین و به‌هۆیه‌وه‌ داهاتوویان به‌نادیاری مامه‌ته‌وه‌.


له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ به‌كۆی‌ ده‌نگ بڕیاریاندا، تا مردن مانگرتن له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ ڕابگه‌یه‌نن و درێژه‌ به‌چالاكیه‌ ناڕه‌زاییه‌كانیان بده‌ن.


هاوكات له‌یاداشتێكیشدا بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان داواده‌كه‌ن، مافی‌ هاوڵاتیبونی‌ عیراقیان پێبدرێت یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌فه‌رمی‌ بیانگوازێته‌وه‌ بۆ وڵاتێكی‌ دیكه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانن له‌په‌نابه‌ری‌ ڕزگاریان ببێت و مافی‌ هاوڵاتیبونیان پێبدرێت.


 
















زۆرترین بینراوەکان