به‌ڵێنێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی له‌باره‌ی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   10:53:12 2018-06-20  |   (2,028) جار خوێندراوەتەوە

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌و لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی وه‌ڵامی‌ پێشنیازێكی نه‌داونه‌ته‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌گۆڕانكاری له‌پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌"، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ش به‌ڵێنێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی له‌باره‌ی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.
A+    A-

 

شیلان جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندووه‌، "تائێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی وه‌ڵامی‌ ئه‌و پێشنیازه‌ی‌ نه‌داوینه‌ته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌هه‌ڵگرتنی‌ پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ موچه‌كه‌یان كه‌مه‌، ئێمه‌ ئه‌و پێشنیازه‌مان ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تائێستا به‌ڕه‌سمی‌ وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه‌".


ناوبراو وتیشی‌:"ئێمه‌ چاوه‌ڕوانین هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانیش له‌هه‌رێم، له‌سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ ده‌ربكرێن، به‌تایبه‌ت دوای‌ باشبونی‌ باری‌ دارایی حكومه‌ت".


شیلان جه‌عفه‌ر سه‌باره‌ت به‌به‌ڵێنێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش وتی‌:"له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ به‌ڵێنمان پێدراوه‌ گۆڕانكاری له‌پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌رو خانه‌نشیناندا بكرێت له‌ئێستادا كه‌مئه‌ندامان له‌50% پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر موچه‌كه‌یان ده‌كرێت".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:"داوامانكردوه‌ به‌گوێره‌ی‌ پله‌به‌ندی كه‌مئه‌ندامیان یاخود هه‌ر له‌سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ ده‌ربكرێن به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا باری دارایی حكومه‌ت باشتربوه‌و نرخی‌ نه‌وتیش به‌رزبونه‌وه‌ی‌ زیاتری به‌خۆوه‌ بینیوه‌".
 
















زۆرترین بینراوەکان