مۆندیال زیانی 14.5 ملیار دۆلاری لە‌كۆمپانیاكان دەدات


نەتەوە  |   20:56:20 2018-06-19  |   (169) جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەك ئاشكرایدەكات، یارییەكانى مۆندیالى 2018، كاریگەریى بۆ سەر ئاستى بەرهەمى فەرمانبەران دەبێت و تەنیا لە دوو هەفتەى یەكەمدا 14.5 ملیار دۆلار زیان بە ئابووریى جیهان دەگەیەنێت.
A+    A-


بەپێی توێژینەوەكە كە ئاژانسى هەواڵى (بلۆمبرگ)ى ئابووریى بڵاویكردوەتەوە، دەرکەوتووە رێژەى بەرهەمى فەرمانبەرانى فەرەنسا لەکاتى یارییەكەى فەرەنسادا كەمیكردووەو دوو ملیار دۆلار زیانى بە ئابووریى پاریس گەیاندووە.

 

هەر بە پێی هەمان توێژینەوە ئاستى بەرهەمى بەڕازیلیش لەكاتى یارییەكانى بەڕازیلدا دادەبەزێت و لە ئەگەرى دۆڕاندنى هەڵبژاردەكەشدا ئاستى بەرهەمى ئەو وڵاتە بە رێژەى 15% دادەبەزێت.

 

 بۆ كەمكردنەوەى ئەو كاریگەرییانەش لە پەخشى یارییەكەدا، حكومەتى بەڕازیل بڕیاریداوە دەستكاریى كاتەكانى كاركردنى فەرمانبەران بكات.

 

سەبارەت بە ناوچەى خۆرهەڵاتى ناوەڕاستیش، كۆمپانیاى "گاڵف تالنت" بڵاویكردوەتەوە، بەهۆى ئەوەى کە چوار وڵاتى عەرەبى بەشداریى مۆندیالیان كردووە، كاریگەریى نێگەتیڤى دەبێت بۆسەر ئاستى بەرهەمهێنان و كەمی دەكاتەوە.

 

لە توێژینەوەكە  ئاماژە بەوەش دراوە کە بەهۆى ئەوەى وادەى یارییەكان دەكەوێتە كاتى دەوامى فەرمییەوەو فەرمانبەران مۆبایل بەكاردەهێنن، بەرهەمیان كەم دەبێتەوە.

 

ئەوەش روونکراوەتەوە کە بەپێی راپرسییەك كە هەشت هەزار فەرمانبەر لە 10 وڵاتى عەرەبى بەشدارییان كردووە، 92% جەختیان كردوەتەوە كە  سەیری یارییەكان دەكەن و 28%-یش رایانگەیاندووە کە لەكاتى كاركردندا یارییەكان دەبینن.

 

سەبارەت بە چۆنیەتى بینى یارییەكانیش سێ یەکی بەشدارانى توێژینەوەكە دەڵێن مۆڵەت وەردەگرن، 28% وتویانە كاتێكى زووتر كارەكانیان جێدەهێڵن، چارەکی ئەو رێژەیەش وتویانە بەدزییەوە لەرێگەى كۆمپیوتەرو مۆبایلەوە سەیرى یارییەكە دەكەن، هەندێكیش بەدوورى نازانن كە مۆڵەتى نەخۆشى وەربگرن.
















زۆرترین بینراوەکان