بەپەلە - نێیمار ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەترسێنێت


نەتەوە  |   20:42:57 2018-06-19  |   (154) جار خوێندراوەتەوە

لەبڕیارێکی لە ناکاودا نێیمار دا سیلڤای بەرازیلی  هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ترساندو لە راهێنانەکانی لەگەڵیاندا دوور کەوتەوە.
A+    A-


ئەمڕۆ لەکاتی راھێنانی ھەڵبژاردەی بەرازیلدا بە مەبەستی ئامادەکاریی بۆ دووەم یاری کە بڕیارە بەرامبەر کۆستاریکا بەڕێوەبچێت، نێیمار داسیلڤا تەنھا 10 خولەک راھێنانی کردو بەھۆی پێکانەوە نەیتوانی درێژە بە راھێنانەکەی بدات لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا.

 

لەوبارەیەوە یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل ئاشکرایکرد کە پێکانەکەی نێیمار لە قاچیدا نییەو ئەوە نییە کە لەگەڵ پاریس سانجێرماندا تووشی ببوو، بەڵکو لە یارییەکەی بەرازیلدا بەرامبەر بە سویسرا، ئازارێکی کتوپڕ لە ئەژنۆیدا دروست بووە، بۆیە نەیتوانیووە راھێنان بکات، بەڵام ئەوە روونکراوەتەوە کە ئەگەری ئەوە ھەیە سبەی دەست بە راھێنان بکاتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان