ئاماده‌كاریی بۆ دابه‌شكردنی مووچەی مانگی نیسان ‌ ده‌ستیپێدەکات


نەتەوە  |   19:06:44 2018-06-19  |   (1,659) جار خوێندراوەتەوە

ئاماده‌كاریی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 4 ده‌ستیپێكردو به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووەوە ده‌ست به ‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت، ئێستاش وه‌زاره‌ته‌كان راسپێردراون تا به‌زووترین كات لیستی مووچه‌ ئاماده‌ بكه‌ن.
A+    A-


به‌گوێره‌ی هەواڵێکی سایتی ئێس ئێن ئێن کە لە ‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییەوەدەستیکەوتووە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ‌ئێستا مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ به‌رله‌ جه‌ژن به‌هۆی پشووه‌كانه‌وه‌ مووچه‌یان پێنه‌درابوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كارییەکانی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 4 ی ئه‌مساڵ ده‌ستپێكردووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، داوا له ‌وه‌زاره‌ته‌كان كراوه‌ لیستی مووچه‌ ئاماده‌ بكه‌ن.

 

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییەکان، وه‌زاره‌تی دارایی ‌ئێستا ده‌ستیکردووە به ‌كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆو چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانیشە تا داهاتی فرۆشتنی نه‌وت ره‌وانه‌ی دارایی بكات، دواتریش له ‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری سەربە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 4 ده‌درێت.

 

هەروەک ئەوەش خراوه‌ته‌ڕوو، کە به‌گوێره‌ی پلان و بڕیاری حكومه‌ت، دواكه‌وتنی مووچه‌ نامێنێت و له‌نێوان دوو مووچه‌دا 30 رۆژ نێوانی ده‌بێت.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تیش له ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندووە کە ئاماده‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك داوایان لێبكرێت لیستی مووچه‌ بنێرن، وه‌ك له ‌بڕیاره‌كه‌ی پیشتری وه‌زاره‌تی داراییشدا هاتووه‌، بۆ له‌مه‌ودوا مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌خرێته‌ پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندیی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان و له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو مووچه‌یان پێده‌درێت.
















زۆرترین بینراوەکان