ڕاستی ڤیدیۆی ڕه‌ینج ڕۆڤه‌ره‌ په‌مه‌ییه‌كه‌ ئاشكرابوو، كچه‌كه‌ خه‌ڵكی عێراقه‌


نەتەوە  |   13:54:51 2018-06-19  |   (447) جار خوێندراوەتەوە

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا كوڕێك ئوتومبیلێكی جۆری ڕه‌ینج ڕۆڤه‌ر به‌دیاری ده‌دات به‌ كچێك و دواتریش داوای هاوسه‌رگیری لێده‌كات.
A+    A-

 

ئه‌و كچه‌ی له‌و ڤیدیۆیه‌دایه‌ عێراقییه‌ و ناوی "مه‌ریه‌م"ـه‌ و شووی كردووه‌ به‌ كوڕێكی نیوزله‌ندی، مه‌ریه‌م دوای ئه‌وه‌ی عێراقی به‌جێهێشتووه‌ چووه‌ته‌ وڵاتی نیوزله‌ندا و له‌وێ ڕاهێنه‌رێكی باشی له‌شجوانییه‌.


مه‌ریه‌م ماوه‌ی سێ ساڵه‌ له‌گه‌ڵ "جۆسێف ڕاكیچ"، كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ی خۆی ڕاهێنه‌ری له‌شجوانییه‌ له‌ خۆشه‌ویستیدایه‌ و ڕۆژی 15ی حوزه‌یران جۆسێف سوپرایزێكی بۆكرد و له‌ناو گه‌وره‌ترین یاریگای نیوزله‌ندا داوای هاوسه‌رگیری لێكرد و ئوتومبیلێكی په‌مه‌یی ڕه‌ینج ڕۆڤه‌ریشی كرده‌ دیاری بۆی.
 
















زۆرترین بینراوەکان