وێنە.. لە شاری هەولێر گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا


نەتەوە  |   12:31:59 2018-06-19  |   (193) جار خوێندراوەتەوە

لە بەردەم "بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان" لە هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی بڕیاری لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی بەڕێوەچوو.
A+    A-

 

بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوایان کرد کە بڕیارەکەی حکومەتی ئێران بۆ لەسێدارەدانی ڕامین هەڵبوەشێنرێتەوە، هەروەها داواشیان کرد چیتر گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناویشیاندا ڕامین لەسێدارە نەدرێن.


پێشتر ڕەفیق حسێن پەناهی برای ڕامین ڕایگەیاندبوو، ئەگەری هەیە لە هەر کاتێکدا ڕامینی برای لەسێدارە بدرێت.


هاوینی ساڵی ڕابردوو ڕامین حسێن پەناهی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستگیرکرا و ٢٥ی کانونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە و بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەک و هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و ئەندامێتی کۆمەڵە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، تۆمەتێک کە بەردەوام لەلایەن حسێن پەناهی و بنەماڵەکەیەوە ڕەتکراوەتەوە.

 
















زۆرترین بینراوەکان