دادگای‌ فیدراڵی‌ بڕیارێكی‌ نوێی له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌ركرد


نەتەوە  |   11:12:54 2018-06-19  |   (466) جار خوێندراوەتەوە

دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ عیراق واده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌"یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ تانه‌كانی‌، كه‌ تایبه‌ت به‌ هه‌مواری سێیه‌می‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاراسته‌ی‌ كراوه‌"، ئاشكراكرد، وته‌بێژی‌ دادگاكه‌ش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.
A+    A-

 

ئه‌یاد سامۆك وته‌بێژی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ مێدیای‌ عیراقی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، دادگاكه‌ ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ ڕۆژی‌ 21/6/2018، كه‌ ده‌كاته‌ پێنجشه‌ممه‌ كۆببێته‌وه‌ بۆ تاووتوێكردنی‌ ئه‌و تانانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر هه‌مواری سێیه‌می‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاراسته‌ی‌ كراوه‌".


ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌و سكاڵایه‌ی‌ له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكه‌ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، تایبه‌ته‌ به‌تانه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق و ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان".


جێی باسه‌ ڕۆژی‌ 13/6/2018 دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی له‌به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندبوو، ناتوانن جێبه‌جێكردنی‌ هه‌مواری سێیه‌می‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕابگرن، كه‌ پێشتر په‌رله‌مان بڕیاریدا ئه‌نجامی‌ جیاكردنه‌وه‌و هه‌ژماركردنی‌ ئه‌نجامه‌كان به‌ده‌ستی‌ بێت و ده‌نگی‌ تایبه‌تیش ڕه‌تبكرێته‌وه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان