گۆڕانكارییه‌كی‌ دیكه‌ له‌ڕیزبه‌ندی دابه‌شكردنی‌ موچه‌دا ده‌كرێت


نەتەوە  |   10:01:50 2018-06-19  |   (4,851) جار خوێندراوەتەوە

لیژنه‌ی‌ ئاسایش و ناوخۆو ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات سه‌باره‌ت به‌شێوازی دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆو هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ش جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، دوای‌ پێشخستنی‌ موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، هه‌وڵده‌ده‌ن موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆش پێشبخرێت.
A+    A-

 

ئه‌یوب عه‌بدوڵا سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و ناوخۆو ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بڕیاردرا گۆڕانكاری له‌موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌دا بكرێت و له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌ربگرێت، ئێمه‌ش وه‌ك په‌رله‌مانتارو لیژنه‌ی‌ ناوخۆ له‌چاوه‌ڕوانی‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌دا ده‌بین و جگه‌له‌وه‌ش نامانه‌وێت كێشه‌ بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ دروستبكرێت".


ناوبراو وتیشی‌:"دوای‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ تاوه‌كو بتوانرێت دوای‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ڕیزبه‌ندی دابه‌شكردنی‌ خشته‌ی‌ موچه‌دا هێزه‌كانی‌ ناوخۆش ئه‌گه‌ر دوه‌م وه‌زاره‌ت نه‌بێت، بكرێته‌ چواره‌م یاخود پێنجه‌م وه‌زاره‌ت موچه‌یان پێبدرێت نه‌ك كۆتا وه‌زاره‌ت".


ڕونیشكرده‌وه‌، وه‌ك لیژنه‌ی‌ ناوخۆ هه‌موو ڕێوشوێنێكی‌ جدی ده‌گرنه‌به‌ر كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بێت به‌تایبه‌ت ناوخۆ، "ئێستاش چاوه‌ڕوانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ ده‌كه‌ین كه‌ بۆ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ركراوه‌".


ئه‌یوب عه‌بدوڵا له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ دارایی سه‌باره‌ت پێشخستنی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ، گفتوگۆ بكه‌ن و تاووتوێی ئه‌و پرسه‌ بكه‌ن.
















زۆرترین بینراوەکان