هه‌ڤاڵ ئیبراهیم بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی دایكی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   01:17:18 2018-06-19  |   (388) جار خوێندراوەتەوە

گۆرانی بێژی ناسراوی كورد "هه‌ڤاڵ ئیبراهیم" بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌ی دایكی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

ئه‌و گۆرانی بێژه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژندا وێنه‌یه‌كی خۆی و دایكی بڵاوكرده‌وه‌ و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا راكێشا و وێنه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ په‌یجه‌ كوردییه‌كانی نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌.


جێی باسه‌، هه‌ڤاڵ ئیبراهیم یەكێكە لە هونەرمەندە گەنجەكانی شاری دهۆك، بەڵام هەرزوو لە شارەكانی دیكەی باشووری كوردستان و پارچەكانی دیكەی كوردستانیش ناسرا، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و كلیپە، ئێستا لە گەڕەكێكی شاری هەولێر ستۆدیۆیەكی دامەزراندووە و هەر لەوێش دەژی، جگە لە كاری میوزیك و گۆرانی بۆ خۆی، كار بۆ هونەرمەندانی دیكەش دەكات.
















زۆرترین بینراوەکان