وێنە : باوەڕ دەکەیت ئەلیسا بەم جۆرە جلوبەرگەوە کۆنسێرتی کردووە؟


نەتەوە  |   20:35:37 2018-06-18  |   (255) جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژى بەناوبانگى لوبنانى ئەلیسا سەردانى بۆ یەكەمجار كۆنسێرتێكى تایبەتى لە سعودیە ئەنجامدا، بەڵام بەهۆى یاساكانى ئەو وڵاتەوە ناچاربوو كۆنسێرتەكەى بە جلێكى پۆشتەوە بکات.
A+    A-


بەپێى نوێترین بڕیار كە وڵاتى سعودیە دەریكردووە، رێگە بە هونەرمەندان دەدرێت سەردانى ئەو وڵاتە بكەن و كۆنسێرێت بکەن، بەڵام پێویستە پابەندى رێساو یاسا تایبەتەكان بن كە بۆیان دانراوە، لەوانەش پۆشینى جلوبەرگى گونجاوى باڵاپۆشییە.

 

ئێلیسا بەبۆنەى جەژنەوە كۆنسێرتێكى تایبەتى لە شارى ریازى پایتەختى سعودیە ئەنجامداو ناچاربوو جلى پۆشتەو داپۆشراو لەبەربكات، ئەویش بەهۆى پەیڕەوكردنى یاساكانى ئەو وڵاتەوە.

 

ئەم دەركەوتنەى ئێلیسا بووە جێگەى باسى تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و سەرنجى هەوادارەكانى راکێشاوەو قسەو باسێکی زۆریشی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

جێی ئاماژەیە لەوەتەی ئەو خانمە گۆرانیبێژە وەک ئەستێرەیەکی هونەری گۆرانی و موزیک دەرکەوتووە زیاتر قسەوباسی ئەوەی لەسەرکراوە کە جلوبەرگەکانی زۆر نەگونجاون لەگەڵ داب و نەریتی ئیسلامی و خۆرهەڵاتیدا.
















زۆرترین بینراوەکان