قەندیل.. گردبوونەوە دژی سوپای توركیا ئەنجامدرا
گردبوونەوەكە لەلایەن ژمارەیەك لە هاوڵاتیان و نوێنەر لایەنە سیاسییەكان و نوێنەرانی ئایینە جیاوزەكان و كەسایەتی ڕۆشنبیر و نوسەران و ڕێكخراو مەدەنییەكان و پێشمەرگە دێرینەكان بەڕێوەچوو، كە سەردانی قەندیل-یان كرد.
لای خۆیهوه فاروق جەمیل، ئەندامی كۆنسەی رێبەرایەتی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان KNK رایگەیاند، "هاتووین بۆ پشتیوانی قەندیل و ناڕەزایی دەربڕین دژی داگیركاری توركیا و تۆببارانی بەردەوامی فڕۆكەكان، ناڕەزایی ئێمە دژی بێدەنگی حكومەتی عێراق و هەرێمیشە كە بێدەنگن لە بەرامبەر بەپێشێلكارییەكان".
ناوبراو داوای هەڵوێستی لە چین و توێژە جیاوازەكان كرد، لە ڕێی خۆپیشاندانی جەماوەری ئاشتییانە "بۆ رووبەڕووبوونەوەی داگیركاری توركیا و ئێران و دەستدێژییەكانیان بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان".