حکومەتی عێراق بڕیاریدا لە هاویندا چاندنی هەشت بەرهەمی کشتوکاڵی قەدەغە بکات


نەتەوە  |   18:28:56 2018-06-17  |   (802) جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی "پلانی کشتوکاڵی وەرزی هاویندا"، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا چاندنی ٨ بەرهەمی کشتوکاڵی قەدەغەبکات، هۆکارەکەشی ئاشكرا ده‌كرێت.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ مەهدی زەمەد قەیسی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی ئەم وەرزی هاوینەی پێشکەش بە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو کردووە بۆئەوەی پشتی پێببەسترێت، وەزارەتەکەش داوای لێبوردنی کردووە، کە بەهۆی کەمی داهاتی ئاوی ئەمساڵەوە ناتوانرێت پلانەکە وەک خۆی جێبەجێبکرێت.


ناوبراو وتیشی: بڕیاردراوە لە پلانی ئەم هاوینەدا ڕێگەنەدرێت بە چاندنی بەرهەمەکانی "برنج و گەنمەشامی و کونجی و لۆکە و توتن و ئەو بەرهەمانەی کە بۆ عەلەفی ئاژەڵ بەکاردێن لەگەڵ گۆڵەبەڕۆژە و لۆبیا کە پێویستی زۆریان بە ئاوە".


بەهۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتەکانی ئاوی هەریەکە لە ئێران و تورکیاوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، عێراق ڕووبەڕووی کەمی سەرچاوەکانی ئاو بۆتەوە و ئەوەش وایکردووە، ئاستی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و چەند ڕووبارێکی تر کە سەرچاوەکانیان لەو وڵاتانەوەیە بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزێت.
















زۆرترین بینراوەکان