بڕیارێك له‌ باره‌ی موچه‌ی خۆرانی هه‌رێم ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌


نەتەوە  |   13:32:02 2018-06-17  |   (5,452) جار خوێندراوەتەوە

له‌ راپۆرتێكدا "بانكی نێوده‌وڵه‌تی" داوا له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ڤیزا كارت و ماسته‌ر كارتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فه‌رمانبه‌ران دروستبكات، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانیش ورده‌كاری دروستكردنی كارتی تایبه‌ت به‌ موچه‌خۆران رونده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

به‌پێی راپۆرتێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌ی موچه‌خۆرانی دامه‌زراو (دائم) له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 697 هه‌زار و 501 موچه‌خۆرن كه‌ ده‌كاته‌ 52% مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، له‌ به‌رامبه‌رادا ژماره‌ی خانه‌نشینان 220 هه‌زاره‌و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست 24 هه‌زارو 898 فه‌رمانبه‌ره‌و زیاتر له‌ 420 هه‌زارو 872 هه‌زار كه‌سیش مووچه‌ له‌ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن.


له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ژماره‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، سه‌رباری سیستمی بایۆمه‌تری كه‌ زیاتر له‌ (یه‌ك ملیۆن و دووسه‌دو چل و نۆ هه‌زار) فه‌رمانبه‌ره‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه‌ و فه‌رمانبه‌ران ژماره‌ بانكی تایبه‌ت به‌خۆیان نییه‌.


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌نیازه‌ بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌راێم ژماره‌یه‌كی حسابی بكاته‌وه‌ و بانكی نێوده‌وڵه‌تیش مه‌رجی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم داناوه‌ و داوایان كردووه‌، له‌ بری كارتێكی تایبه‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ڤیزا كارت یان ماسته‌ركارتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ موچه‌ خۆران دروست بكرێت.


لای خۆشیه‌وه‌ عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "ئێستا حکومەت بەرنامەی ھەیە حساب بانکی بۆ فەرمانبەران دروستبکات لەھەموو ئەو شوێنانەی فەرمانبەر پەنجەمۆری کردوەو سیستمی بایۆمەتری موچەیان بۆکراوە".

 

وتیشی:"لەداھاتودا بڕی ئەو پاشەکەوتەی لەموچەی فەرمانبەران کراوە بۆیان دەخرێتەسەر ئەو حساب بانکیەی تایبەت بەموچەخۆرەکە دەکرێتەوە، ئەوکاتیش دەتوانن لەڕێگەی ئەو حساب بانکیەوە قەرزی حکومەتی لێبدەنەوە".

 

عیزه‌ت سابیر ئەوەشی ڕونکردەوە، "پڕۆژەکە دەبێت کۆمپانیایەک یان حکومەتی ھەرێم لەڕێگەی بانکە پسپۆڕەکانەوە دەست بەجێبەجێکردنی بکات".


گرنگی پڕۆژەکەشی ڕونکردەوەو وتی:"ئەو سیستمە زەمانەتێکە بۆ سەرجەم فەرمانبەران کە پاشەکەوتەکەیان بەھیچ شێوەیەک نافەوتێت، لەداھاتوشدا دەتوانن ئەو پاشەکەوتە بەکاربێنن بەرامبەر بەو قەرزەی حکومەت کەدەکەوێتە سەریان لەڕێگەی (باج، قەرزی کارەبا، ئاو، سولفەی خانوبەرە، ھاوسەرگیریی".
 
















زۆرترین بینراوەکان